Accessibility links

تەقینەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر


دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر 3 کەس برینداربوون و ژمارەیەک ئوتومبێلیش زیانییان بەرکەوتووە.

دەزگاکە شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا وتی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کاتژمێر 9:35 ی شەو لەسەر شەقامی پیرمام - هەولێر تەقێندراوەتەوە.

دوو سەرچاوەی ئاسایش کە نەیانویست ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن، وتیان فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خراوەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایش لە ماوەی ڕابردوودا بە ڕۆیتەرزی وت فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کونسوڵخانەی ئەمەریکای کردۆتە ئامانج، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG