Accessibility links

دەنگی تەقینەوە لە خارکیڤ بیستراوە و کارەباش لە هەندێک لە شوێنەکانی شارەکەدا بڕاوە


شایەتحاڵێک ڕۆیتەرز دەڵێت ڕۆژی سێشەممە دەنگی سێ تەقینەوە لە شاری خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا بیستراوە و کارەباش لە هەندێک لە شوێنەکانی شارەکەدا بڕاوە.

سەرۆکی شارەوانی خارکیڤ ئیهۆر تێریخۆڤ گوتی " کارەبا لە هەندێک لە شوێنەکانی شارەکەدا بڕاوە. زانیارییەکان سەبارەت بە کەوتنەوەی قوربانی دیاری دەکرێن." ئاماژەشی بەوەدا دەنگی چوارەم تەقینەوەش بیستراوە.

گوتیشی ژێرخانی دامەزراوەیەک لێی دراوە و کاربەدەستان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بە زووترین کات.

تەقینەوەکان دوای هێرشە موشەکییەکەی مانگی نۆ دێت بۆ سەر خارکیڤ کە تیایدا لانیکەم 10 کەس بریندار بوون. بەرپرسانی ئۆکرانیا وتیان ئەو هێرشە وەکو تۆڵەیەک بووە لە سەرکەوتنەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا دژی ڕووسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG