Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا لە کرایمییە کەسێک کوژرا


بەهۆی کۆمەڵێک تەقینەوەوە لە بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانی ڕووسیا لە نیمچە دوورگەی کرایمییە کەسێک کوژرا، مۆسکۆش دەڵێت تەقینەوەکان بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییە هەڵگیراوەکانەوە بوون نەک بەهۆی هێرشەوە.

شایەتحاڵان دەڵێن کاتژمێر 3:20 خولەکی دوانیوەڕۆ گوێیان لە لانیکەم 12 تەقینەوە بووە لە بنکەی ئاسمانی ساکی نزیک لە نۆڤۆفیدریڤکاوە کە دەکەوێتە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا نیمچە دوورگەی کرایمییەوە، ڕووسیا لە ساڵی 2014 دا نیمچە دوورگەی کرایمییەی لەژێر دەستی ئۆکرانیادا دەرهێنا و گرتییەخۆی.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا گوتی تەقینەوەکان بەهۆی " تەقینەوەی کۆمەڵێک لە تەقەمەنییە هەڵگیراوەکانەوە " بوون، وتیشی تاوەکو ئێستا هیچ کەس زیانی پێنەگەیشتووە. ئاماژەشی بەوەدا هیچ هێرشێک ڕووینەداوە و هیچ کەلوپەلێکی فڕۆکەوانیش زیانی بەرنەکەوتووە.

دەزگا هەواڵییە سەرەکییەکانی ڕووسیا لە زاری سەرچاوەیەکی نەناسراوی وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاوییان کردەوە " تەنها پێشێلکردنی یاساکانی پارێزراوی هۆکاری سەرەکی بووە بۆ تەقینەوەی کۆگاکانی تەقەمەنییەکان لە بنکەی ئاسمانی ساکی."

بەشی تەندروستی کرایمییە گوتی هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە. وتیشی کەسێکی دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و بریندارە، پێنج کەسی دیکەش برینەکانیان سووک بووە و چارەسەرییان بۆ کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG