Accessibility links

تەقینەوەیەکی بەهێز بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند

تەقینەوەیەکی ئێجگار بەهێز بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و بەپـێی ڕاپـۆرتەکان دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و دەیان بینای وێرانکردووە.

سەرەتا تەقینەوەیەک بووە و بە دوایدا تەقینەوە بەهێزەکە ڕوویداوە کە لە دەرەوەی پایتەخت لە دوری دەیان کیلۆمەتر دەنگی بیستراوە.

تەقینەوەکە لە بەندەری شارەکە بووە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکارەکەی نەزانراوە.

کەشتیـیەکی نزیک بەندەرەکەش زیانێکی زۆری پـێگەیشتووە.

لە تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی چەندین ڤیدیۆی پەیوەست بە ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG