ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له هه‌رێمی باشوری ئه‌فغانسـتان به لای که‌م 13 که‌س کوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی نه‌هری سراجی نزیـک له‌شـکرگه‌ی پایته‌ختی خۆجێی پارێزگای هێلمه‌ند بووه. هاوکات به‌رپـرسـانی ناتۆ ده‌ڵێن هه‌لیـکۆپـته‌ره‌کانیان به لای که‌م 40 برینداری ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌یان گه‌یاندۆته نه‌خۆشـخانه‌کان.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ، لێـپـرسـراوانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن بۆمبه‌که له‌و ده‌مه‌دا ته‌قیه‌وه کاتێـک جوتیاران بۆ وه‌رگرتنی تۆ به خۆڕایی کۆبووبوونه‌وه وه‌ک به‌شێـک له‌و پـرۆگرامه‌ی که به مه‌به‌سـتی هاندانی وه‌رزێرانه چیتر ڕووه‌کی حه‌شیش نه‌چێنن.
هه‌روه‌ها پـێشـتر وته‌بێژێـکی حکومه‌تی پارێزگاکه گوتی ته‌قینه‌وه‌که له لایه‌ن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ ئه‌نجام‌درابوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی ده‌ڵێت بۆمبه‌که لکێنرابوو به پاسـکیلێـکه‌وه.