بەرپرسانی ئەفغانی ئاماژەیان بەوەدا دوای تەقینەوەی ئوتومبێلێک لە دامەزراوەیەکی حکومی لە هەرێمی سمنکان لە باکووری ئەفغانستان پێکدادان لەنێوان کۆمەڵێک چەکدار و هێزەکانی ئاسایشدا ڕوویداوە و زیاتر لە 40 کەس برینداربوون.
بەرپرسانی ئەفغانستان وتیان هێرشەکە لە دامەزراوەیەکی حکومی لە بایبکی پایتەختی سمنکان ڕوویداوە کە دەکەوێتە نزیکی ئۆفیسی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی ( دەزگای هەواڵگری سەرەکی وڵاتەکە.)
هێشتا ڕوون نیە ئامانج لە هێرشەکە کێ بووە و کێش بەرپرس بووە لێی.
بەڕێوبەری کەرتی تەندروستی هەرێمەکە خەلیل موسەدەق وتی لە هێرشەکەدا 43 کەس لە هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزەکانی ئاسایش برینداربوون و پێدەچێت ژمارەکەش زیادبکات.
ئەم هێرشەش لەکاتێکدایە توندوتیژییەکان لە ئەفغانستان لە زیادبووندان و هاوکات ئەمەریکاش هەوڵدەدات حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان ناچار بکات گفتوگۆی ئاشتی بکەن لەنێوانیاندا بەمەبەستی کۆتای هێنان بە جەنگی ناوخۆی ئەفغانستان کە 18 ساڵە بەردەوامە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز