کاربەدەستانی پولیس لە پێتەختی سومالی دەڵێن ژمارەی کوژروانی تەقینەوەی هەینی شەو لە هۆتێلێک لە ئەو شارەدا زیاتر لە ٥٠ کەسە. ژمارەی بریندارەکان بە پێێ ڕاپۆرت لە ١٠٠ زیاترن.
کاربەدەستێکی پولیسی شاری موگادیشۆ بە ئاسۆشێتدپرێسی گوتوە برینی ژمارەیەکی لە برینداران زۆر قورسە و ئەو نیگەرانیە هەیە کە رادەی زیانەکە لە ئەوەش زیاتر بێت و هەروەها دەشڵێت هەندێک لە کوژراوەکان لە بەر ئەوەی سوتاوان نەتوانران کە بناسرێنەوە.
ئەحمەد یوسف پەرەستاری بیمارستانی "مەدینە" لە مۆگادیشو دەلێت ڕۆژی شەمەش بریندارێکی زۆریان بۆ نەخۆشخانە گواستونەوە.
ئاسۆشێتیدپرێس ڕاپۆرتی کرد هەینی شەو سێ ئوتوموبیلی بۆمبکراو لە لایەن ئیسلامێکانی توندڕەو لە بەرامبەر هوتێلی "سەحافی" تەقیەوە و کاتێک هێزەکانی فریاگوزاری لە ئەو شوێنە ئامادەبوون تەقینەوەی چوارم ژمارەی زیانی گیانی زیاتر کرد.
ئەو گرووپە چەکدارە لە ساڵی ٢٠١١ لە لایەن پێتەخت و ناوچە گەورەکانی نزیک شارەکان لە لایەن هێزەکانی سومالی و هێزەکانی فرەنەتەوەیی یەکیەتی ئافریکا دەرکرا، بەڵام هەروا درێژە بە بومبدانانەوە و هێرشەکان لە موگادیشۆ و شوێنی تر دەدات.