Accessibility links

کرانەوەی پێشانگایەک بۆ تابلۆ و کاری دەستی لە شاری سلێمانی


چەند هونەرکار لە پێشانگە
چەند هونەرکار لە پێشانگە

لە شاری سلێمانی تابلۆ و کاری دەستی چەند کچەهونەرمەندێکی گەنج لە پێشانگایەکدا نمایشکرا و لە لایەن هاوڵاتییانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

هاڤانا حەمەڕەشید نادر، کە کچەهونەرمەندێکی گەنجی شاری سلێمانییه و بە کۆی ١٩ تابلۆ بەشداری لە پێشانگاکەدا کردبوو، خوێندکاری پزیشکی ددانە و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی لەوە کرد گەرچی هونەری وێنەکێشان و پزیشکی ددان دوو کاری لێک جیاوازن، بەڵام ئەو هەوڵی داوە لە هەردووکیاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

هاڤانا حەمە ڕەشید نادر، هونەرکار
هاڤانا حەمە ڕەشید نادر، هونەرکار

هێژا شوکور، کچە هونەرمەندێکی تر بوو کە بە کاری دەستی بەشداری لە پێشانگاکەدا کردبوو، باسی لەوە کرد کە پێشوازی هاوڵاتییان بۆ کارە هونەرییەکانیان لە ئاستێکی بەرزدابووە.

تابلۆیەکی سروشت
تابلۆیەکی سروشت

پێشانگا هونەرییەکە لە هۆڵی ئەمنە سوورەکە بەڕێوە چوو کە سەردەمانێک جێگای ئەشکەنجە زیندانیکردنی هاوڵاتییانی شارەکە بوو لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە، بەڵام ئێستا بووەتە شوێنی کاری هونەری و هاوڵاتییان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ئەکەن.

ڕاپۆرتی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕێباز مەجید لە سلێمانی:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:01 0:00

XS
SM
MD
LG