Accessibility links

ئاماری مانگانەی ڕێکخراوی کوردپا سەبارەت بە پێشێکرانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران


بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ – کوردپا هەر لە ماوەی مانگی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، نێوان کۆتایی سێپتامبر و ئوکتۆبردا، سەرجەم ٣٢ کورد لە کوردستانی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

لە وتووێژێک لە گەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا، ئەوین مستەفا زادە، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ئەو ڕێکخراوە دەڵێت پێنج کەس لە ئەو بەندکراوانە خانمن.

ئەوین مستەفا زادە، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ - کوردپا
ئەوین مستەفا زادە، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ - کوردپا

هەروەها ئاگایی دەدات، لە بەر ئەوەی بەندیخانەی ورمی گەورەیە، کۆماری ئیسلامی بەندکراوانی شوێنەکانی تری کوردستانیش بۆ ئەو بەندیخانەیە دەگوازێتەوە و هەم بۆ ئەو مەبەستەی بەندکراوان لە شوێنی ژیانی خۆیان دووربخاتەوە.

ڕێکخراوی کوردپا بۆ مانگی ڕەزبەر ئاماری ١٢ کوڵبەری بڵاوکردۆتەوە کە ١٠ کوژراو و دوو کەسیان برینداربوونە.

مستەفا زادە ئاگایی دەدات کە لە کۆی ئاماری ١٠ ساڵەی کوژران و برینداربووانی کۆڵبەر دا خانمیان تێدا نیە. هەڵبەت هۆیەکەی وا شێدەکاتەوە کە خانمان خۆیان کەمتر ئامادە دەبن لە سەر دۆخی خۆیان قسە بکەن.

هەروەها ئاماژە دەکات کە خانمان بە گشتی ١٠ لە سەدی کۆڵبەران لە کوردستان دا پێک دێنن و زۆرتر بە جل و بەرگی پیاوان کاری کۆڵبەری دەکەن. لە لایەکی دیکەوە، خۆیان لە ئەو شوێنە پڕمەترسییانە دەپارێزن کە پیاوان پێیان دا دەڕۆن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:47 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG