سه‌ره‌ک وه‌زیرانی یۆنان جۆرج پاپه‌ندریۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ نیکۆلای سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسی له پاریس کۆبووه‌وه بۆ گفتۆکردن له‌سه‌ر قه‌یرانی دارای یۆنان.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له‌و ده‌مه‌دایه که ژمێریارانی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌ی و بانقی نێوه‌ندی ئه‌وروپایی و هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا وان له ئه‌ثینای پایته‌ختی یۆنان بۆ دڵنیابوونیان له‌وه‌ی که یۆنان هه‌وڵه‌کانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه قه‌رزه گه‌وره‌یه‌ی که‌وتووه‌ته ژێری .
چاوپێخشێنه‌رانی ژمێریاری ئه‌وانه‌ی وان له پایته‌ختی یۆنان، پێشنیازی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئایا یۆنان پێویستی به بڕێـکی دیکه‌ی کۆمه‌کی دارای له‌و 159 ملیار دوڵاره‌ی سـاڵی ڕابردوو هه‌یه یان نا.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه، دوێنێ یاسادانه‌رانی ئه‌ڵمانی پرۆژه بڕیارێکیان بۆ زیادکردنی قه‌واره‌ی کۆمه‌کی ئه‌وروپایی بۆ 593 ملیار دۆلار په‌سه‌ندکرد، ئه‌مه‌ش له پێناو یارمه‌تیدانی وڵاتانی بازنه‌ی یورۆی گرفتاوی.
ئه‌م 593 ملیار دۆلاره ، پتر له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن ڕابه‌رانی ئه‌وروپایـیه‌وه په‌سندکرا و دوێنێ وڵاتی فینله‌نده زیادکردنه‌که‌ی بۆ بڕی593 ملیار دۆلار په‌سه‌ندکرد ، به‌ڵام هێشتا 6 وڵاتی دیکه ماون که زیادکردنه که په‌سه‌ند بکه‌ن .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌ندێک له شاره‌زایانی دارای ده‌ڵێن ئه‌و بڕه پاره‌یه ، واته 593 ملیار دۆلاره هێشتا بۆ مه‌به‌ستی کۆمه‌ککردنی دارای که‌مه و ده‌شڵێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی قه‌رزی سه‌رشانی یۆنان ، چه‌ند ترلیۆن دۆلارێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته.