یاسادانه‌رانی ئه‌ڵمانی گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌کیان په‌سه‌ندکردووه بۆ زیادکردنی قه‌واره‌ی کۆمه‌کی دارایی بۆ وڵاتانی بازنه‌ی به‌کارهێنه‌ری دراوی یورۆ.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی ده‌نگی دا له پـێناو ئه‌وه‌ی بڕی کۆمه‌ک زیادبکات بۆ 593 ملیار دۆلار.
ئه‌م ده‌نگدانه وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ هاوبه‌ندی ڕاستڕه‌وی ناوه‌ندی خانم ئه‌نگێلا مێرکڵ لێی‌ده‌ڕوانرێت.
ئه‌م 593 ملیار دۆلاره پـتر له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕابه‌رانی ئه‌وروپایی له‌سه‌ری ڕێکه‌وتن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وڵاتی فله‌ندا زیادکردنی ئه‌م بڕه پاره‌ی کۆمه‌کی دارایـیه‌ی په‌سه‌ندکرد و هێشـتا شه‌ش وڵاتی دیکه ماون بۆ ئه‌وه‌ی زیادکردنه‌که په‌سه‌ند بکه‌ن.