ئیتالیا 451 کۆچبه‌ری له قایقێکی گه‌وره‌ی ماسیگرتن ڕا بۆ نێو گه‌مێکی پاسه‌وانی سه‌رسنوور له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گوازتۆته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌وان نه‌ک بۆ ئیتالیا به‌ڵکوو بۆ مالتا و لیبی بنێردرێن.
وه‌زیری نێوخۆیی مه‌تیۆ سالڤینی، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ویست قایقه‌کانی فریاگوزاری نزیک به‌نده‌ره‌کانی ئیتالیا بن بوو به هه‌واڵێکی گرنگ له ئه‌ورووپا، شه‌مه په‌یمانی دا که هیچ لاوازییه‌ک له خۆی نیشان نه‌دات.
ئیتالیا و ماڵتا که له ئه‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی جیایان هه‌یه نه‌یان ویستوه قایقه‌کانی ماسی گرتن که پڕ له کۆچبه‌رن له که‌نار نزیک بکه‌ونه‌وه.
زوویه‌کی شه‌مه، ئه‌و کۆچبه‌رانه بۆ گهمێک گوێزراونه‌وه که سه‌ر به ئاژانسی پاسه‌وانی سه‌رسنوور سه‌ر به فرانتێکس هی یه‌کیه‌تی ئهرورووپایه و بۆ گه‌مێکی دیکه که هی پۆلیسی سنووری ئیتالیایه.
ئافیسی سالڤینی گوتی به سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالیای گوتووه که دوو گهمییهکه ده‌بێت به‌ره‌و باشوور واتا مالتا یان باشتره بۆ لیبی بچن.