ئەوروپا لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دەدات لەسەر هۆکاری دزەکردنی گاز لە هێڵی بۆری گواستنەوەی گازی ڕووسیاوە بۆ ئەوروپا لە دەریای باڵتیکدا، هاوکات ئەڵمانیا و دانیمارک دەڵێن هۆکاری دزەکردنەکە هێرش بووە و بووەتە هۆی ئەوەی گازەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بڕژێتە ناو دەریای باڵتیکەوە.
وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ڕۆبەرت هابێک بە خاوەن کارەکانی گوت دزەکردنەکانی گاز بەهۆی هێرشێکەوە بووە و ئێستا بەرلین دڵنیایە لەوەی دزەکردنەکان بەهۆی " هۆکاری سروشتی یاخود خراپبوونی بۆرییەکەوە نەبووە."
سەرۆک وەزیری پۆڵەندا گوتی هۆکارەکەی کاری تێکدەرانەیە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نەخستەڕوو. سەرۆک وەزیری دانیمارکیش گوتی ئاشکرایە کە دزەکردنەکان بەهۆی کارێکی بە مەبەستەوە بوون و پۆلیسی سویدیش دەڵێت لێکۆڵینەوەیەکیان دەستپێکردووە سەبارەت بە ئەگەری بوونی " کارێکی تێکدەرانە ".
بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا گوتی ڕووداوەکە هێرشی ڕووسیا بووە و ئامانج لێی ناجێگیرکردنی ئەوروپا بووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نەخستەڕوو.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئەوروپا لێکۆڵینەوە لە " هێرشەکەی " سەر بۆری گواستنەوەی گازی ڕووسیا دەکات بۆ ئەوروپا
