ئاژانسی دیارکردنی ڕێژه‌ی متمانه' ستاندارد و پورز' هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ئاستی متمانه دابه‌زێنێت له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپایی که یۆرۆ به‌کار ده‌هێنن و باری ئابورییان زۆر خراپه.
سێ شه‌ممه، ' ستاندارد و پورز' هوشداریه‌که‌ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی 15 له 17 وڵاتانی یۆرۆ به‌کار ده‌هێنن، به دوو ئابوری گه‌وره ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، خستنه ژێر چاودێری بۆ متمانه‌ی نێگه‌تیڤ.
' ستاندارد و پورز' ده‌ڵێت له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا بڕیار ده‌دات ئایا به‌رزترین ئاستی متمانه' AAA ' یان لێی دابه‌زێنێت، پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دا ئایا تاکی وڵاتان له ڕێژه‌ی متمانه‌یان که‌م بکرێته‌وه؟
ئاژانسی' ستاندارد و پورز' له کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی له فڕانکفۆرت گوتی بۆیه ئه‌م ئاگاهییه‌ی دا سه‌باره‌ت به تاکی وڵاته‌کان، چونکه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وروپا 'وه‌ڵامی زۆر له‌سه‌رخۆ و دوودڵانه‌ی" داوه‌ته قه‌یرانی ئه‌وروپا.
وه‌زیری خه‌زینه‌ی ئه‌مه‌ریکا تیمۆثی گایتنه‌ر سێ شه‌ممه سه‌ردانی ئه‌وروپای ده‌ستپـێکرد هه‌تا هانی ڕێبه‌رانی ئه‌م کیشوه‌ره بدات ده‌ست له هه‌نگاوی بڕیارده‌ر بده‌ن.