خانه‌ی سیناتی په‌رله‌مانی ئیتالیا گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توندی بۆ ده‌سـتگرتنه‌وه به خه‌رجیـیه‌کان و هه‌روه‌ها ڕیفۆرمی دیکه‌یان په‌سه‌ندکردووه به مه‌به‌سـتی ڕزگارکردنی وڵاته‌که له‌و قه‌یرانه دارایـیه‌ی دووچاری هاتووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی ڕیفۆرمه ڕۆژی شه‌ممه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشه‌وه په‌سه‌ندبکرێت، ئه‌وا سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا سیلڤیۆ برلسـکۆنی گوتوویه‌تی ئه‌و ده‌ست له‌کارده‌کێشێته‌وه و ڕێ خۆش‌ده‌کات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارانی نێونه‌ته‌وه‌یی و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا هێمن‌بکاته‌وه.
ئه‌م گۆڕانکاریـیانه‌ی ده‌خوازرێن له یاسای ئیتالیادا بکرێن به مه‌به‌سـتی کۆنتڕۆڵکردنی 2.6 ترلیۆن دۆلاره له قه‌رزی گشتی و هه‌روه‌ها بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که‌یه.
ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌داران نیگه‌رانیان هه‌یه له‌وه‌ی به‌بێ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له لایه‌ن ئیتالیاوه، ئه‌وا ئابوری ئه‌و وڵاته که سێهه‌م گه‌وره‌ترینه له ئه‌وروپا له‌وانه‌یه پـێویستی به کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر زیاتر بێت له‌وه‌ی پـێشـتر بۆ یۆنان و ئیرله‌ندا و پـورتوگال دابینکرا.