به‌های بازاڕه‌کانی دراوی ئه‌وروپا له سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌یاندا له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه که‌مێـک به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه‌دی، دوابه‌دوای ئاماژه‌کان به شیانی چاره‌سه‌رێـک بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ که له مێژه‌وه چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له ئیتالیاوه و هه‌روه‌ها یۆنان‌دا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا سیلڤیۆ برلسـکۆنی، ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دابوو به ده‌سـت له‌کارکشـانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توندتری بۆ ده‌سـتگرتنه‌وه به خه‌رجیـیه‌کان په‌سه‌ندکرد پـێده‌چوو له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا پـشـتگیری ئابوریناس ماریۆ مۆنتی بکات که به زۆری وه‌ک جێـگرتنه‌وه‌ی داده‌نرێت.
بڕیاره مۆنتی کۆمسیاری پـێشـووی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێبه‌رایه‌تی حکومه‌تێـکی نوێ بکات که ئه‌رکی که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزی بڕی 2.6 ترلیۆن دۆلاری ئیتالیا له ئه‌سـتۆبگرێت. سه‌رمایه‌داران نیگه‌رانن له‌وه‌ی به‌ڕێز برلسـکۆنی ڕه‌نگه دوودڵبێت له به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌کانی بۆ ده‌سـت له‌کارکشتانه‌وه، به‌ڵام له ئێسـتاکه‌دا پـێده‌چێت ئه‌م کاره به‌م زووانه و له پـشـووی هه‌فتانه‌دا به‌جێبهێنێت.
له یۆنانیش مشـتومڕه‌کان له‌سه‌ر دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات هه‌ندێـک پـێشـکه‌وتنی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا به‌خۆوه دی له‌و ده‌مه‌ی جێـگری پـێشـووی بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپا لۆکه‌س پاپادیمۆس له وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سیاسی سه‌باره‌ت به پـێـکهێنانی حکومه‌تی کاتی به‌شـداربوو.
جکومه‌تی یه‌کگرتوو به مه‌به‌سـتی ڕزگارکردنی به‌رنامه‌ی نوێی قه‌رزی به‌هاناچوونی ئه‌وروپا ده‌بێت و دڵنیابوون له‌وه‌ی یۆنان بڕی داهاتووی قه‌رزه‌که‌ی وه‌ربگرێت که ده‌بێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا وه‌ربگیرێت بۆ خۆلادان له کاره‌سـاتی دواکه‌وتن له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان.