ئه‌ندامانی یه‌کێتیـیه‌کانی کار له ئه‌ثینای پایته‌ختی یۆنان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستیان به مانگرتنێکی گشتی دوو رۆژی کرد و ناڕه‌زایی له دژی گرتنه‌به‌ری یاسا و رێسای نوێی په‌یوه‌ست به که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی وڵات ده‌رده‌بڕن و پرۆژه یاساکه ده‌بێت له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی یۆنانیـیه‌وه په‌سه‌ند بکرێت.
شه‌وی پێنجشه‌ممه وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی ئه‌وروپایی له برۆکسل کۆبوونه‌وه و گوتیان وێڕای په‌سه‌ندکردنی پرۆژه بڕیاره‌که له لایه‌ن په‌رله‌مانی یۆنانه‌وه، هاوکات ده‌بێت یۆنان مه‌رجه نوێـیه‌کان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت به‌ر له‌وه‌ی بڕی 172 ملیار دۆلار قه‌رزی نوێ بو وڵاته‌که‌ی په‌سه‌ند بکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ژان کلود ینکه‌ر سه‌رۆکی دارایی 17 وڵاتی بازنه‌ی یورۆ گوتی ده‌بێت رۆژی یه‌کشه‌ممه په‌رله‌مانی یۆنانی پرۆژه بڕێاری نوێی هه‌نووکه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی وڵات په‌سه‌ند بکات.
پێویسته وڵاتی یۆنان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بڕی 430 ملیۆن دوڵاری دیکه‌ی خه‌رجیـیه‌کان که‌مبکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی لاسه‌نگی جێبه‌جێ بکات و ڕابه‌رانی سیاسی یۆنانی دڵنیابن له پـیاده‌کردنی مه‌رجه‌کانی ده‌ستگرتنه‌وه به خه‌رجیـیه‌کانی وڵات و دوای هه‌ڵبژاردنی مانگی 4 ده‌بێت پـیاده‌بکرێن و درێژه‌یان هه‌بێت.
به‌ڕێز ژان ده‌شڵێت هه‌ر یه‌ک له مه‌رجه‌کانی پێویست جێبه‌جێ بکرێت به‌ر له‌وه‌ی وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی ئه‌وروپایی بازنه‌ی یورۆ دوا بڕیاری خۆیان بده‌ن، که ڕه‌نگه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئاینده‌یاندا بیده‌ن.