یۆنان پشوی هاته‌وه به‌ر پاش ئه‌وه‌ی دووهه‌م کۆمه‌ڵه قه‌رزی ته‌نگه‌تاوی ئه‌وروپا پشتیوانی لێده‌کات وه‌رگرت به‌و ئامانجه ئاثینا له دانه‌وه‌ی قه‌زێکی زۆری گشتی وه‌پاش نه‌که‌وێت و دراوی گشتی ئه‌وروپا یورۆ سه‌قامگیر بکرێت.
یه‌کێتی ئه‌وروپا و سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه له برۆکسل گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه قه‌رزێک به به‌های 155 ملیار دۆلار بده‌نه یۆنان. یۆنان هه‌روه‌ها قه‌رزی تریش له که‌رتی تایبه‌تی وه‌رده‌گرێت.
سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وروپا هرمان ڤان ڕۆمپۆی و سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئه‌وروپا هۆزێ مانوئل بارروسو گوتیان تێکڕای به‌شداربووان پشتیوانیان له قه‌رزه‌که کرد که وه‌ک به‌رنامه‌ی مارشاڵ بۆ یۆنان ناوبرا بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ر بکرێت پێشی زیاتر بڵاو وونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری ئه‌م وڵاته بگیرێت.
وه‌زیری کاروباری دراوی یۆنان گوتی قه‌رزه‌که پشویه‌کی زۆر ده‌داته به‌ر ئابوری وڵاته‌که‌ی و یۆنان له هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی قه‌زه‌کانی.