ژماره‌ی مه‌رگی ئاکامی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌کتریای کو‌شنده‌ی ناسراو به ئی کۆلا له ئه‌وروپا ڕۆژی هه‌ینی به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 19 قوربانی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که‌سێکی تر له ئه‌ڵمانیا به هۆی تووشبوونی به‌و به‌کتریایه گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رجه‌م مه‌رگه‌کانی ئاکامی ئه‌وانه‌ی ئه‌م به‌کتریایه نه‌خۆشی خستن و گیانیان له‌ده‌سـتدا له وڵاتی ئه‌ڵمانیادا بووه، جگه له ژنێک نه‌بێت که له سوید به‌م نه‌خۆشیه مرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای کردبوو.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندورستی ده‌ڵێن نزیکه‌ی 2 هه‌زار که‌س که زۆربه‌یان له ئه‌ڵمانیان تووشی ئه‌م به‌کتریایه بوون، هه‌روه‌ها 90 حاڵه‌تی تووشبوون به به‌کتریای ئی کۆڵا له 10 وڵاتی دیکه‌ی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا راگه‌یه‌ندراوه و نزیکه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌م که‌سانه سه‌ردانی هه‌رێمی باکوری ئه‌ڵمانیایان کردبوو.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی به‌شی گورچیله‌ی ئه‌ڵمانی ڕۆژی هه‌ینی له هامبۆرگ له‌و شوێنه‌ی که چه‌قی ته‌شه‌نه‌کردنی به‌کتریاکه‌یه به په‌یامنێرانی گوت پێده‌چیت ژماره‌ی تووشبووانی نوێ جێگیر بێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له باره‌ی به‌کارهێنانی هه‌ره‌مه‌کی ده‌رمانی دژه به‌کتریا و جۆره‌کانی دیکه ئاگاهی دا. هاوکات رێکخراوی ناوبراو هانی خه‌ڵکانی دا که به‌خێرایی هه‌و‌ڵی چاره‌سه‌ری پزیشکی بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌کتریایه که ئه‌وپه‌ڕی به‌خێرایی ده‌گوێزرێته‌وه له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر، ده‌توانێت ببێته مایه‌ی له کارکه‌وتنی توندی گورچیله‌ی مرۆڤ.