Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا چاوەڕێی ڕاپۆرتی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەکات


بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی ئاماژەیان بەوەدا یەکێتی ئەوروپا وەڵامی هیچ پێشێلکارییەکی ئێران ناداتەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا تەنها لەکاتێکدا نەبێت کە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بە فەڕمی ئەو پێشێلکارییانە ڕابگەیەنێت.

موگیرینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وتی " هەڵسەنگاندنی ئێمە بەندە بە ڕاپۆرتی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیەوە نەک بەیاننامەکان. تا ئێستا ئێران پابەندە، هەروەها پێشبینی ئەوە دەکەین و هیوادارین بەردەوام بێت لە پابەندبوونی بە ڕێکەوتنەکەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی " بزانین دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی چیمان پێ ڕادەگەیەنێت، ئەگەر پیتاندنێکی یۆرانیۆمی لەوشێوەیە هەبێت."

ڕۆژی دووشەممە ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 10 ڕۆژدا ئەو ڕێژەیەی کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بۆی دیاریکراوە و دەتوانێت بپیتێنێت زیاد دەکات و لەو ڕێژەیە زیاتر دەپیتێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG