Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا داوای لێکۆڵینەوەیەکی خێرا دەکات سەبارەت بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسە بولگارییەکە


ڤیکتۆریا مارینۆڤا

نوێنەرایەتی ئەوروپا داوای لە بولگاریا کرد لێکۆڵینەوەیەکی خێرا بکرێت لەسەر کوشتنی ڕۆژنامەنووس ڤیکتۆریا مارینۆڤا.

باڵی جێبەجێکاری یەکێتی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " هیچ دیموکراسیەک نیە بەبێ ئازادی ڕادەربڕین، پێشبینی لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و ورد دەکەین تاوەکو ئەنجامدەرانی ئەو کارە بدەین بە دادگا."

ڤیکتۆریا لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی لەسەر کەناڵی TVN ی بولگاری باسی لەوە کردبوو کاربەدەستان لە نێو حکومەتی وڵاتەکەی لەو پارانەیان خواردووە کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە دراون بە وڵاتەکەیان. گوتویەتی کەسانی زۆر باڵا لەو گەندەڵیـیانە تێوەگلاون و 30 هەتا40% ی کۆی ئەو پارانەی یەکێتی ئەوروپا بە بولگاریای داوە، دزراون یان بە بەرتیل خوراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG