Accessibility links

سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا داوا لە بەریتانیا دەکات لە ناو یەکێتیـیەکەیان بمێنێتەوە


سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا داوای لە بەریتانیا کرد بۆچوونی خۆی بگۆڕێت لە بارەی جێهێشتنی یەکێتیـیەکەیان لە ساڵی داهاتوو و گوتی یەکێتی ئەوروپا پـێشوازیان لێدەکات.

دۆناڵد توسک ئەمڕۆ سێشەممە گوتی " ئەگەر حکومەتی بەریتانیا لەسەر بڕیاری جێهێشتنەکەی سووربێت، ئەوا لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەبێتە ڕاستیـیەک بە هەموو ئاکامە خراپەکانیەوە، مەگەر گۆڕانێک بەسەر دڵی دۆستە بەریتانیەکانماندا بێت."

توسک کە وتارێکی بۆ یاسادانەرانی یەکێتی ئەوروپا پـێشکەش دەکرد، وتەیەکی نێردراوی بەریتانیا بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپای گوتەوە و گوتی وەک دەیڤد دیفێنس دەڵێت " ئەگەر دیموکراسیەتێک نەتوانێت ڕای خۆی بگۆڕێت، ئەوا چیتر دیموکراسی نابێت."

گوتیشی " ئێمە لەم کیشوەرە هیچ گۆڕانێک بەسەر دڵماندا نەهاتووە و دڵمان هێشتا لە ئاستاندا کراوەیە."

XS
SM
MD
LG