سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین دەڵێت لەگەڵ سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا ڕیشی سوناکدا گفتوگۆی کردووە و بە پەرۆشەوەیە بۆ کارکردن لەسەر پرسەکانی وەکو جەنگەکەی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا و گۆڕانی کەش و هەوا.
ڤۆن دێر لین گوتیشی یەکێتییەکە لەژێر پڕۆتۆکۆڵی ئێرلەندا و باکووری ئێرلەندادا کاردەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە هاوبەشەکان کە دەبنە هۆی جێگیری و سەقامگیری ناوچەکە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ڤۆن دێر لین: یەکێتی ئەوروپا بە پەرۆشەوەیە بۆ کارکردن لەگەڵ بەڕیتانیادا لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا
