Accessibility links

کۆمسیۆنی ئەوروپا: سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ناگۆڕێت


بۆریس جۆنسن
بۆریس جۆنسن

وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا وتی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ناگۆڕێت کە لەنێوان تێریزا مەی و یەکێتیەکەدا واژۆ کراوە.

وەکو وەڵامدانەوەیەک سەبارەت بە بەڵێنەکەی بۆریس جۆنسن کە کاندیدی سەرەکییە بۆ جێگرتنەوەی مەی و دەڵێت ناهێڵێت لەندەن ئەو هەموو پارەیە بدات بۆ جیابوونەوەکە، وتەبێژەکە وتی " هەمووان دەزانن چی هەیە لەسەر مێزەکە، هەموو ئەندامانی یەکێتیەکە لەسەر ئەوەی هەیە ڕازیبوون، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیری نوێ ڕێکەوتنەکە ناگۆڕێت."

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا مایکڵ ڕوث وتی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکەدا ئامادە نین دووبارە دانوستان بکەنەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیادا لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە.

وتیشی هەرکەسێک ڕکابەری دەکات بۆ شوێن گرتنەوەی مەی، دەبێت ئەوە باش بزانێت پێش ئەوەی هیچ بەڵێنێک بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG