ڕەشنووسی بەیاننامەیەکی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا دەریخست یەکێتیەکە ڕازی دەبێت بە دواخستنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە هەتاوەکو 22 ی مانگی پێنج، ئەمەش ئەگەر پەرلەمانی بەڕیتانیا هەفتەی داهاتوو پلانی جیابوونەوەکە پەسەند بکەن.
ڕەشنووسەکە کە دەستی ڕۆیتەرز کەوتووە دوای وتوێژەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی رابەرانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، دەڵێت " یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە درێژکردنەوەی بەرواری جیابوونەوەکە لە 29 ی مانگی سێیەوە بۆ 22 ی مانگی پێنج، بەمەرجێک پەرلەمانی بەڕیتانیا هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە پەسەند بکەن."
دەشڵێت " بەهۆی ئەوەی بەڕیتانیا نایەوێت بەشدار بێت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا، ناکرێت لەو ماوەیە زیاتر درێژبکرێتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز