ڕابه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ له برۆکسل په‌یمانـنامه‌یه‌کیان مۆرکرد و تیایدا داوا له وڵاتانی ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌که‌ن بوجه‌ی خۆیان هاوسه‌نگ راگرن و به پـێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای دارای ده‌بنه‌وه. په‌یمانـنامه‌ی ناسراو به سه‌قامگیری و رێـکخستن و به‌ڕێوه‌بردن، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که بۆ کێشه‌ی قه‌رزی ئه‌وه‌ی به‌رۆکی وڵاتی یۆنان و پرتوگال و ئێرله‌ندای گرتووه. ئه‌م وڵاتانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌کی دارایی ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ، له زاری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی ئه‌وروپا " هێرمن ڤان رۆمپی" ده‌گێڕنه‌وه که ده‌ڵێت په‌یمانـنامه‌ی په‌یوه‌ستی مۆرکراو هاوئاهه‌نگی ئابوری و دراوی لێده‌که‌وێته‌وه ئه‌وه‌ی پشتیوانی له خۆی ده‌کات.
په‌یمانامه‌که له لایه‌ن 25 ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا له کۆی 27 ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا مۆرکرا، به‌ڵام به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها کۆماری چیک په‌یمانـنامه‌ی ئاماژه‌پـێدراویان مۆر نه‌کرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه په‌یمانـنامه‌که ئه‌و ده‌مه کاری پـێده‌کرێت که ڕابه‌رانی یه‌کێتیـیه‌که ره‌زامه‌ندی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕن.