Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزا دەسەپێنێت بەسەر بەرپرسانی ئاسایشی ڤەنزوێلادا


بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی وتی یەکێتیەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی هێزەکانی ئاسایشی ڤەنزوێلادا کە تێوەگلاون لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئەمەش دوای ئەوەی نەقیبێکی هێزی دەریایی لەژێر ئەشکەنجەداندا لە زیندان گیانی لەدەستدا.

موگیرینی وتی گیان لەدەستدانی ڕافائیل ئاکۆستا لە زینداندا بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە هەوڵی کودەتاکەدا " نمونەیەکی ڕوون و ئاشکرایە " لەسەر خراپبوونی ڕەوشی وڵاتەکە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی ئاسایشدا کە حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ ئەنجامی دەدات.

موگیرینی لە بەیاننامەیەکدا وتی " یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە کاربکات بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دیاریکراو کە ئەو بەرپرسانەی ئاسایش دەکاتە ئامانج کە دەستیان هەیە لە ئەشکەنجەدان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا."

لە یانزەی مانگی حەوتدا دوای کۆچی دوایی ئاکۆستا، ئەمەریکا ڕایگەیاند سزای نوێ دەسەپێنێت بەسەر هەواڵگری ڤەنزوێلادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG