Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزاکان لەسەر کەرتی بانک و وزە و گواستنەوەی سوریا لادەبات


دیمەشق
دیمەشق

ئاژانسی هەواڵی فرانس پریس بە پشتبەستن بە قسەی دیپڵۆماتکاران بڵاویکردوەتەوە یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر کەرتەکانی بانک و وزە و گواستنەوەی سوریا لادەبات، لە هەوڵێکدا بۆ یارمەتیدانی دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەکە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.

سەرکردە نوێیەکانی سوریا داوایان لە ڕۆژئاوا کردووە سزاکانی سەر وڵاتەکە لاببەن کە لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا بەسەر ڕژێمەکەی بەشار ئەسەددا سەپێندرابوون.

بەڵام ئەوروپا و ئەوانی دیکەش دوودڵ بوون لە لابردنی سزاکان پێش ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی کە سەرکردە نوێیە ئیسلامییەکانی سوریا جددین لە گواستنەوەیەکی گشتگیر لە وڵاتەکەدا.

بڕیارە ئەم هەنگاوە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا پەسەند بکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەوروپا مانگی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر لابردنی سزاکان لەسەر کەرتە سەرەکییەکانی سوریا.

ڕۆژی هەینی دیبلۆماتکاران وتییان دەکرێت سزاکان بەسەر سوریادا بسەپێنرێنەوە ئەگەر سەرکردە نوێیەکانی سوریا بەڵێنەکانییان جێبەجێ نەکەن لەسەر ڕێزگرتن لە مافەکانی کەمینەکان و ڕۆیشتنییان بەرەو دیموکراسی.

ڕۆژی پێنجشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی بەم ڕێژەی گەشەکردنەی ئێستا، سوریا پێویستی بە زیاتر لە 50 ساڵ دەبێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ئاستی ئابوورییەکەی پێش هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG