Accessibility links

هەفتەی داهاتوو یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی ئەرکێکی پێدانی مەشق بە هێزەکانی ئۆکرانیا دەکات


بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێل وتی لە کۆبوونەوەکەی 29-30 ی مانگی هەشتدا لە پراگ وەزیرانی بەرگری وڵاتانی یەکێتیەکە تاوتوێی بژاردەکان دەکەن بۆ ئامادەکردنی ئەرکێکی پێدانی مەشقی سەربازیی بە هێزەکانی ئۆکرانیا.

بۆڕێڵ بە بۆنەی ساڵیادی سەربەخۆیی ئۆکرانیاوە گوتی " وەکو یەکێتی ئەوروپا، دەبێت بزانین چی تر دەتوانین بکەین بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا و زیادکردنی باجی ئەم جەنگە لەسەر ڕووسیا."

گوتیشی " هەفتەی داهاتوو لە پراگ تاوتوێی ئەمە دەکەین، باس لە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی ڕووسی دەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا تاوتوێی ئەرکێکی پێدانی مەشقی سەربازی دەکەین بە هێزەکانی ئۆکرانیا."

ڕۆژی دووشەممە بۆڕێل لە کۆنفرانسێکدا لە ئیسپانیا ئاماژەی بە بیرۆکەی ئامادەکردنی مەشقێکی سەربازییدا بە هێزەکانی ئۆکرانیا، ڕوونیکردەوە کە مەشقەکە لە ئۆکرانیا نابێت بەڵکو لە وڵاتێکی دراوسێی ئۆکرانیا ئەنجام دەدرێت.

بۆڕێل گوتی هێزەکانی ئۆکرانیا پێشتر لە پۆڵەندا، کۆماری چیک، بەڕیتانیا و فەڕەنسا مەشقییان وەرگرتووە، هەروەها مەشقیان پێدراوە لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی ئەو چەکانەی کە ئەم وڵاتانە داوییانە بە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG