Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزاکانی بەسەر سوریا درێژدەکاتەوە


یەکێتی ئەوروپا سزاکانی بەسەر ئەو کاربەدەستانەی سوریا درێژکردەوە کە تاوانبارن بە سەرکوتکردن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بەرامبەر خەڵکی سیڤیل.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی بەهۆی بەردەوامبوونی سەرکوتکاری لە دژی خەڵکی سیڤیل، یەکێتی ئەوروپا بڕیاری دا سزاکانی لەسەر ڕژێمی سوریا و لایەنگرانی بهێڵێتەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی ستراتیژیـیەتی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە سوریا.

بەمەش سزاکان هەتا 1 ی مانگی شەشی ساڵی 2019 درێژدەکرێنەوە بەسەر 259 کاربەدەستی سوریا کە بە سەرکوتکردن و توندوتیژی بەرامبەر خەڵکی سیڤیلی سوریا تاوانبارن. بەپـێی سزاکان ئەم کاربەدەستانە ئەگەر سەروەت و سامانیان لە ئەوروپا هەبێت ئەوا هەر بە بلۆککراوەیی دەمێننەوە و هەروەها ڕێگەیان پـێنادرێت بچنە ناو خاکی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە.

لەگەڵ ئەم کاربەدەستانش 67 دامودەزگای سوریا سەروەت و سامانیان لە یەکێتی ئەوروپا بلۆکراوە، لەوانە بانکی ناوەندی سوریا.

XS
SM
MD
LG