یه‌کێتی ئه‌وروپا سزاکانی سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا و که‌سه نزیکه‌کانی بۆ ماوه‌ی سـاڵێـکی دیکه درێژکرده‌وه، ئه‌مه‌ش پاش به‌رده‌وامبوونی پـشێلکاریـیه‌کانی له سوریا له به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێن.
یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ڕه‌وشه‌که له سوریا هه‌ر ڕوو له خراپـبوونه و ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ هێشتنه‌وه‌ی سزاکان به‌سه‌ر نزیکه‌ی 200 کاربه‌ده‌سـتی سوریا و 70 ده‌زگا و شوێنی ئه‌و وڵاته.
یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ربه‌ستیشی داناوه له به‌رده‌م هه‌نارده‌کردنی چه‌ک و ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی ده‌شێن بۆ دروسـتکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌کاربهێنرێن. هه‌روه‌ها سزای به‌سه‌ر که‌رتی نه‌وتیش سه‌پاندووه و کۆمپانیاکانی ئه‌وروپا لێـیان قه‌ده‌غه‌کراوه کار له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی نه‌وتی سوریادا بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه شه‌ڕی ناوخۆی سوریا وا پـێی ناوه‌ته سـاڵی پـێنجه‌میـیه‌وه و هه‌تا ئێسـتادا زیاتر له 220 هه‌زار که‌س له‌و نێوه‌دا کوژروان.