یەکیەتی ئەورووپا پێنجشەممە پلانێکی هەمە لایەنەی بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ پەرەسەندنی گرفتی دژە جوولەکە لە ئاستی قاەڕەکەیدا راگەیاند، واتا ستراتێژێکی سێ بەش کە بەربەرەکانی لە گەڵ گوتاری پرلە ڕق و کینە و تاوانەکان، پارێزگاری کردن لە کولتوری جوولەکە و فێرکردنی خەڵک سەبارەت بە ئاینی جوولەکە دەگرێتەوە.
لقی بەرێوەبەری گشتی یەکیەتی ئەورووپا، کومیسیونی ئەوروپا، لە کونفرانسێکی پەیامنێری لە شاری ستراسبورگ لە فەرانسە ئەو پلانەی پێشکەش کرد.
کومیسیۆنەکە لە راگەیەندراوێکدا گوتی دژە جوولەکەیی بە شێوەیەکی جێگای نیگەرانی لە ئەوروپا و بە ئەولاتریش لە پەرەسەندن دایە. لە دەمێکدا ئەو کومیسیۆنە پشتی بە ئاماری ئاژانسی یو ئێن بۆ مافە سەرەتاییەکان بست، گوتی ٩٠ لە سەدی بیرۆکەی دژە جوولەکە لە ولاتەکەیان دا زیادی کردووە و ئەوەش گرفتێکی جیدییە. هەروەها ٣٨ لە سەدی جولەکەکان کۆچکردنیان لە بەرچاوگرتووە چونکە هەست ناکەن لە یەکیەتی ئەورووپا دا سڵامەتییان پارێزراوە.
جیگری بەرپرسی کومسیۆنی یەکیەتی ئەورووپا بۆ بەرەوپێدان بە شیوە ژیانی ئەورووپایی، مارتاریتس شیناس گوتی، "دژە جوولەکەیی گرفتی جولەکان نیە، بەڵام گرفتە ئەوانەیە دژی جولەکەن و بەربەرەکانی کردن بۆ ئەو ئەم دیاردەیە ئەرکی هەمووی ئێمەیە. دەمەوێت زۆر بە روونی پێتان بڵێم: دژە جولەکەیی لە گەڵ هەر شتێکی کە یەکیەتی ئەوروپا وەک بنەما لە سەری دامەزراوە یەک ناگرێتەوە."
رێبەرانی ئەورووپا هەروەها لە گەڵ کۆمپانییەکانی پێشەسازی و تەکنولوجیای زانیاری کار دەکەن بۆ ئەوەی پێشی نیشان دان و فرۆشتنی هیماکانی نایاسایی پەیوەندیدار بە نازی، و بیرەوەرییەکان و نووسینەکانی سەر ماڵپەڕ بگرن.