Accessibility links

ڤۆن دێر لین دەڵێت یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵێک سزای دیکە دژی ڕووسیا ئامادە دەکات


سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین

سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ فینلەندا وتی یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی کۆمەڵێک سزای دیکە بەسەر ڕووسیادا وەکو وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیادا، ئەمەش نۆیەمین جار دەبێت یەکێتییەکە بەهۆی داگیرکارییەکەی مۆسکۆوە سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت.

ڤۆن دێر لین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " زۆر کاردەکەین بۆ لێدانی ڕووسیا لەو شوێنەی کە ئازاری دەبێت، تاوەکو تواناکانی ڕووسیا بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا کەمتر بکەینەوە، هەروەها دەتوانم ئەمڕۆ ڕایبگەیەنم زۆر بە خێرایی کاردەکەین بۆ سەپاندنی نۆیەمین پاکێجی سزاکان."

وتیشی " من دڵنیام لەوەی زۆر بەزوویی لەگەڵ کۆمەڵەی حەوت و هاوبەشە سەرەکییەکانی دیکەدا کەمکردنەوەی نرخی جیهانی نەوتی ڕووسیا پەسەند دەکەین. پشوو نادەین تاوەکو ئۆکرانیا بەسەر پوتن و جەنگە دڕندانە و نایاساییەکەیدا سەرنەکەوێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG