Accessibility links

سزای یەکێتی ئەوروپا دژ بە ڕوسیا بەهۆی دۆسێی کریمیاوە درێژ دەکرێتەوە


یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ساڵێکی تری گەمارۆکانی زیاد کرد بۆ سەر ڕوسیا بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2014 هەریمی کریمیای ئۆکرانیای لکاند بە وڵاتەکەیەوە.

ئەم بڕیارە چەندین شێوازی هەناردەو هاوردە قەدەغە دەکات و ڕێگە دەگرێت لە وەگەڕخستن و گەشتیاری کۆمپیانیاکانی بنکە لە ئەوروپا بۆ کیمیا.

یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنەکە ئەو ڕێوشوێنە توندانەی هەتا 23 ی مانگی 6 ی ساڵی 2019 درێژکردەوە لە وەڵامی ئەو لکاندنە نایاساییەی کریمیا و سیڤاستۆپۆل لەلایەن ڕوسیاوە.

زیاتر لە 10 هەزار کەس کوژراون لەو کاتەوەی یاخیبوان بە پشتیوانی مۆسکۆ ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان لە ساڵی 2014 داگیرکرد.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت دەبێت ڕوسیا لەسەر پشتیوانیکردنی یاخیبووان بەرپرسیار بکرێت.

XS
SM
MD
LG