Accessibility links

ڕەشنووس: یەکێتی ئەوروپا داوا لە حەفتەر دەکات هێرشەکان بۆ سەر تەڕابلس ڕابگرێت


ڕەشنووسی بەیاننامەیەکی یەکێتی ئەوروپا دەریدەخات وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەمزووانە داوا لە خەلیفە حەفتەری سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا "سوپای نیشتیمانی لیبیا " دەکەن هێرشەکانی بۆ سەر تەڕابلس ڕابگرێت، ئەمەش لەنێوەندی ناکۆکییەکانی نێوان فەڕەنسا و ئیتاڵیادا سەبارەت بە لیبیا.

شەڕ و پێکدادانەکان لە نزیک تەڕابلسی پایتەختی لیبیا هەزاران هاوڵاتی لیبی ناچارکردووە لە ماڵەکەنیان هەڵبێن لەکاتێکدا ڕۆژی چوارشەممە پێکدادانەکان لەنێوان هێزەکانی حەفتەر و هێزەکانی سەر بە حکومەتی تەڕابلس بەردەوام بوون.

ڕەشنووسی بەیاننامە هاوبەشەکەی یەکێتیەکە کە دەست ڕۆیتەرز کەوتووە دەڵێت هێرشەکەی حەفتەر بۆ سەر تەڕابلس " دانیشتوانی شارەکە دەخاتە مەترسیەوە و کۆسپ دەخاتە بەردەم پڕۆسەی سیاسیی لە وڵاتەکەدا و هەروەها مەترسی زیادبوونی دەرەنجامە خراپەکانی سەر لیبیا و ناوچەکە زیاتر دەکات بە هەڕەشەی تیرۆریستیشەوە."

لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپادا سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئەنتۆنیۆ تاجانی وتی فەڕەنسا و ئیتاڵیا هاودەنگ نین سەبارەت بە سیاسەتەکان بەرامبەر لیبیا، ئەمەش سەرەڕای هەڵوێستی یەکگرتووی یەکێتیەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG