Accessibility links

ئەنجومەنی ئەوروپا: ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا


سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چاڕڵس میشێل
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چاڕڵس میشێل

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چاڕڵس میشێل ڕایگەیاند ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا.

میشێل وتی " ئەمە دەستبەجێ زیاتر لە دوو لەسەر سێی هەناردەی نەوتی ڕووسیا بۆ یەکێتییەکە دەگرێتەوە، بەمەش سەرچاوەیەکی زۆر گەورەی داهاتی ڕووسیا کە بۆ جەنگەکەی بەکاریدەهێنێت دەبڕدرێت."

گوتیشی ڕابەرانی یەکێتییەکە ڕێککەوتوون لەسەر دەرکردنی سبێربانکی ڕووسیا لە سیستمی دارایی سویفتی جیهانی و قەدەغەکردنی سێ کەناڵی دیکەی سەر بە دەوڵەتی ڕووسیا لە یەکێتییەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG