Accessibility links

موگیرینی: لایەنەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێران هێشتا پابەندن


بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی بە ڕۆژنامەنووسانی وت دوای کۆبوونەوەی لایەنەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو لایەنەکان پابەندن بە پاراستنی ڕێکەوتنەکەوە، سەرەڕای ئەوەی پابەندبوون پێوەی تا دێت " قورستر " دەبێت.

ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا کشایەوە کە لە ساڵی 2015 دا واژۆ کرا و هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا.

موگیرینی وتی " لە بەرژەوەندیی هەموواندایە پابەندبن بە ڕێکەوتنەکەوە بەڵام شتەکە تا دێت قورستر دەبێت." وتیشی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و چین و ڕوسیا و ئێران ڕازیبوون لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە.

لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردووەوە ئێران ئەو سنوورەی بەزاندووە کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بۆی دیاریکراوە لە پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ فشارەکانی ئەمەریکا تاوەکو ناچاری بکات دووبارە وتوێژ لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکاتەوە و کۆتوبەند بخاتە سەر بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەی ئێران و چالاکییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

موگیرینی وتی " هەموو ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا ئێران ناویەتی دەتوانێت پاشگەزبێتەوە لێیان و داوا لە ئێران دەکەین پاشگەزبێتەوە لەم بڕیارانە و بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی تەواو بە ڕێکەوتنەکەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG