Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا پـشتیوانی خۆی بۆ ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی لەگەڵ ئێراندا دەردەبڕێت

  • VOA News

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی ئێران.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە کاری خۆیی کردووە وەک بەشێکی سەرەکی لەو هەوڵانەی بۆ بڵاونەبوونەوەی چەکی ناوکی دەدرێت.

ئەم پشتیوانییەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەو ڕێککەوتنە ناوکییە هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی پشتیوانی لەلایەن سەرۆک دانۆڵد ترامپەوە.

بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا کە دەزگاکەی بەشێکی سەرەکی داڕشتنی ڕێککەوتنەکە بووە، باسی لەوە کردووە سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریکا ڕۆڵی هەبووە لە بڕیارەکەی ترامپدا.

فیدریکا موغرینی دەڵێت وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تێگەیشتنیان هەیە بۆ دۆسێ سیاسییەکان بەڵام دەشڵێت ئەوەی گرنگە بۆیان بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی ئەوروپا ڕەچاوبکرێت.

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لوکسمبۆرگ ئەو هیوایەش دەربڕدراوە کە کۆنگرێسی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەو ڕێککەوتنە 104 لاپەڕەییە وەک خۆی بهێڵنەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکات.

XS
SM
MD
LG