Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا بیر لە سەپاندنی سزای نوێ دەکات بۆ سەر ئێران


سیاسەتمەداران وتیان نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆیان لەسەر ئەگەری سەپاندنی سزای نوێ کردووە بەسەر ئێراندا، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدا کە دەدرێن بۆ ڕازیکردنی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ تاوەکو لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا بمێنێتەوە.

چوار سیاسەتمەدار بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان وت یەکێتی ئەوروپا بەنیازە سزای زیاتر بسەپێنێت بەسەر ئێراندا کە لە مانگی داهاتوودا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەدا لە بڕۆکسل گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

جێی ئاماژەیە سەرۆک دانۆڵد ترامپ تاوەکوو 12ی مانگی پێنجی داوە بە وڵاتانی ئەوروپی تاوەکو چاکسازی لە ڕێکەوتنەکەدا بکەن و هەڵە گەورەکان ڕاست بکەنەوە، ئەگەر نا ئەوا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوکییەکە دەکشێتەوە.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە دەست ڕۆیتەرز کەوتووە بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پێشنیاری سەپاندنی سزای نوێیان کردووە بۆ سەر ئێران بەهۆی بەرنامە موشەکییە باڵیستییکیەکەیی و ڕۆڵی ئێران لە جەنگی سوریادا. سێ وڵاتەکە هیوادارن کە ئەم جوڵەیە هانی سەرۆک ترامپ بدات لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکیەکە بمێنێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG