Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا جەخت لە پشتیوانی ئەوروپا دەکات لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە

سکرتێری گشتی خزمەتگوزاری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هێڵگا شمید
سکرتێری گشتی خزمەتگوزاری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هێڵگا شمید

بەرپرسێکی سیاسیی باڵای یەکێتی ئەوروپا هێڵگا شمید جەختی لە پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپا کردەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

سکرتێری گشتی خزمەتگوزاری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هێڵگا شمید هەفتەی ڕابردوو سەردانی تارانی کرد و پێشتریش لە ساڵی 2015 دا یارمەتیدەرێک بووە لە وتوێژەکاندا بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا، وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە ڕێکەوتنەکەدا هەوڵدەدەن ڕێکەوتنەکە بپارێزن، تارانیش دەڵێت ناتوانێت بەردەوام بێت لە پابەندبوون بە ڕێکەوتنەکەوە ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا بەپێی ڕێکەوتنەکە بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکەن بۆ یارمەتیدانی ئێران لە ئابووری وڵاتەکەدا.

خزمەتگوزاری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی شمید لە تاران چەند جارێک پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپای بە ڕێکەوتنەکەوە دووبارە کردۆتەوە کە " ئامانجە سەرەکییەکەی یەکێتیەکە دەپێکێت، گرەنتی ئەوەی ئێران کەلوپەل و پێداویستی تەواوی دەست نەکەوێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی."

شمید باسی لە هەوڵەکانی ئەوروپاش کردووە بۆ کارکردن بۆ بەردەوامی پێدانی بازرگانی یاسایی لەگەڵ ئێراندا، ئەمەش لەڕێی چالاککردنی کەناڵی ئینیستێکس کە فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا دایانمەزراند بۆ ئاسانکردنی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بەشێوەیەک تیایدا دراوی دۆلاری ئەمەریکی تیایدا بەکارنەهێنرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG