Accessibility links

موگیرینی: یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەکات


بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی وتی یەکێتیەکە پشتیوانی لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکات و دەیەوێت وڵاتانی ڕکابەر خۆیان بەدووربگرن لە زیادکردنی گرژییەکان سەبارەت بە بابەتەکە.

موگیرینی پێش کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەتا دەتوانین بە هەموو هۆکارەکان و ئیرادەی سیاسییمانەوە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ڕێکەوتنەکە."

واپێشبینی دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپادا کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئێران.

موگیرینی وتی شەوی یەکشەممە زانیویەتی پەمپیۆ گەیشتۆتە بڕۆکسل کە لەوێ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بەشداری دەکەن لە کۆبوونەوەی مانگانەی یەکێتیەکەدا.

وتیشی " بەدرێژایی ئەمڕۆ لێرە دەبین و کارێکی زۆرمان هەیە. بزانین لەمڕۆدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پەمپیۆدا ڕێکدەخەین، بەڵام بۆ ئێستا هیچ پلانێکی دیاریکراو نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG