یه‌کێتی ئه‌وروپا EU ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی به‌نیازه بانگهێشـته‌که‌ی ئێران ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی بۆ سه‌ردانی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی له‌م مانگه‌دا ڕه‌تبکاته‌وه.
به‌رپـرسی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشـتۆن ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی به‌رپـرسیارێتی پـشـکنینی ده‌زگا ناوکیـیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA . خانم کاثرین ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا جانۆس مارتۆنی کۆبووه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری خانم کاثرین ئاشـتۆنه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی ئه‌و ڕاپـرسی به ڕووسیا و چین کردووه که ئێران بانگهێشتی کردوون. هه‌روه‌ها به‌شـداریشـیان له وتووێژه‌کانی په‌یوه‌ست به ناوکیـیه‌که‌ی ئێران کردووه وه‌ک ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی P5+1 ، واته پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئێران پـشـتڕاستی کرده‌وه بانگهێشته‌که‌ی ناردووه بۆ ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆمه‌ڵێـک له وڵاتانی بێ لایه‌ن و هه‌ندێ وڵاتی کۆمه‌ڵه‌ی P5+1 . هه‌نگاریا که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م خوله‌ی ئێسـتای یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌کات له نێو ئه‌و وڵاتانه‌یه که بانگهێشـت کراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه تاران بانگهێشـتی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا نه‌کردووه که وڵاتانی زلهێزی سه‌ره‌کین ئه‌وانه‌ی به‌شـداری له وتووێژه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ده‌که‌ن.