Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سەپاندنی کۆمەڵێک سزای دیکە بەسەر ڕووسیادا پەسەند دەکات


بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ
بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ

بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ وتی یەکێتیەکە بۆ چوارەمین جار سەپاندنی سزای دیکەی بەسەر ڕووسیادا پەسەند کردووە، ئەوەش بەهۆی داگیرکارییەکەی مۆسکۆوە لە ئۆکرانیا.

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ باکووری مەقدۆنیا، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی بە ئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شەڕەکەیدا دژی ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوەشدا " بە تەنها لە شاری ماریوپۆڵی گەمارۆدراو زیاتر لە 2400 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون."

وتی " جەنگەکەی پوتن تەنها لەسەر ئۆکرانیا نیە، لەسەر ئاسایش و سەقامگیری کیشوەری ئەوروپایە. کاردەکاتە سەر هەموومان." ئاماژەشی بەوەدا کۆمەڵێک سزای دیکە دەسەپێندرێن بەسەر پۆڵا و خەڵوز و کەرتەکانی وزەی ڕووسیادا، هەروەها سزا دەسەپێندرێت بەسەر تواناکانی ڕووسیادا بۆ بە ئەندامبوونی لە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکاندا.

وتی " ئەمە لێدانێکی گەورەی دیکەیە لە ئابووری ڕووسیا و ئەو داراییەی کە کرێملن پشتی پێبەستووە لە داگیرکارییەکەیدا." بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG