Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا دەنگی پشتیوانی خۆی بۆ سەرەک وەزیری لوبنان ڕاگەیاندووە لە نێوەندی ئەو نیگەرانیانەی هەن سەبارەت بە دەست لە کار کێشانەوەکەی لە پۆستەکەی.

سەعەد حەریری، لە شانشینی عەرەبستابی سعودیە لە ڕەوشێکی نا ئاساییدا دەست لە کار کێشانەوەی خۆیی ڕاگەیاند.

فێدریکا موگرینی، بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە وتوویەتی لەم قۆناغەدا هەبوونی دڵنیایی گرنگە بۆ کاری پێکەوەیی هەموو لایەنەکانی لوبنان و دەشڵێت وەها چاوەڕوان ناکەن دەستێوەردانی بیانی لە ڕەوشی لوبناندا بکرێت.

موگرینی دوابەدوای وتووێژەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا ئەو ڕاگەیاندنەی داوە و دەشڵێت خۆلادان بۆ هێنانی هێزی ناوچەیی بۆ ناو قەیرانی لوبنان شتێکی سەرەکییە و پـێویستە ئەو هێزانە لە دەرەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی لوبناندا بمێننەوە.

موگرینی خۆی لادا لەوەی بڵێت ڕوانینی وەهایە کەو هێزی دەرەکی دەستی ورداوەتە کاروباری ناوخۆیی لوبنانەوە.

لە یەکەمین دیمانەی تەلەفزیۆنیدا لەوەتای دەست لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە، سەعەد حەریری دەڵێت ناچار کراوە بە دەست لە کار کێشانەوە بۆ پاراستنی لوبنان لە هەڕەشە و مەترسی دەستبەجێیی.

XS
SM
MD
LG