کاربه‌ده‌سـته سه‌ره‌کیـیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن پـێویسته کیشوه‌ره‌که‌یان سه‌رپه‌رشتی خه‌رجی وڵاتانی خۆی بکات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی دراوی یورۆ ده‌مێنێته‌وه و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری قه‌یرانی قه‌ره‌زه‌کانیشی بکات ئه‌وه‌ی هه‌تا دێت و زیاتر ده‌بێت.
هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆکی کۆمیسیاری ئه‌وروپا خوزێ مانویل بارۆسۆ و سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌وروپا هێرمان ڤان ڕۆمپـوی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داوای یه‌کخسـتنی زیاتری کاروباری ئابوری ئه‌وروپایان کرد.
بارۆسۆ به په‌رله‌مانی ئه‌وروپای ڕاگه‌یاند که کشوه‌ره‌که‌یان له ئێسـتادا ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێـکی ڕاسته‌قینه بووه‌ته‌وه و گوتی به‌بێ زیادکرنی پـێکه‌وه گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کان و هه‌روه‌ها چاودێریکردن ئه‌وا ناتوانرێت دراوی هاوبه‌شی نێوانیان بـپارێزن.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆک وه‌زیری ده‌سـتنیشـانکراوی ئیتالیا ماریۆ مۆنتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی ڕاگه‌یاند که له ژماره‌یه‌ک وه‌زیری ته‌کنۆکرات پـێـکدێت. به‌ڕێز مۆنتی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سیستمێـکی چاودێری بو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا پـێک‌نه‌هێنرێت، ئه‌وا ئێمه ناتوانین درێژه به به‌کارهێنانی دراوێـکی یه‌کگرتوو بده‌ین.
بڕیاره به‌ڕێز مۆنتی دره‌نگانێـکی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که سوێندی یاسایی بخوات و هه‌روه‌ها وه‌ک وه‌زیری دارایی که خۆی بۆ ئه‌و پـۆسته‌ش ده‌ستنیشـانکرد.
ماریۆ مۆنتی حکومه‌ته‌که‌ی له که‌سـانی سیاسی له حکومه‌ته‌که‌ی دانه‌ناوه. ده‌ڵێت دورخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران له حکومه‌ت زۆر یارمه‌تی ده‌دات له به‌ڕیوه‌بردنی کاره‌کان.