یه‌کێتی ئه‌وروپا مه‌زه‌نده ده‌کات که ئابوری 17 وڵاتانی یه‌کێتیه‌که ئه‌وانه‌ی دراوی یورۆ به‌کارده‌هێنن به هۆی قه‌یرانی قه‌رزه‌وه له سستیدایه. قه‌یرانی قه‌رز له نێو هه‌ندێ له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا، بووه مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه ئه‌وه‌ی که به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ‌کاری گه‌یانده به‌رزترین ئاستی.
کۆمسیۆنی ئه‌وروپایی که باڵی جێبه‌جێکاری یه‌کێتی ئه‌وروپایه ، پێشبینی ده‌کات که له ساڵی 2012 دا ئابوری بازنه‌ی یورۆ به ڕێژه‌ی 0.3 که‌مبکاته‌وه و له ساڵی ئاینده‌شدا به رێژه‌ی له سه‌دا یه‌ک زیاد بکات.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه، ئه‌مڕۆ پـێشبینیـیه ئابوریه‌کانی بازنه‌ی یورۆ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ڕه‌وانی کاریگه‌ری قه‌یرانی قه‌رزی له‌سه‌ر ئابوری یه‌کێتی ئه‌وروپای له ماوه‌ی ساڵی رابردوویدای خسته ڕوو ، له‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له هه‌وڵ و کۆششدان بۆ پێشکه‌شکردنی یاسا و رێسای که‌مکردنه‌وه‌ی لاسه‌نگی بوجه‌یان و هه‌روه‌ها بازرگانیان، هاوکاتی ئه‌مه متمانه‌ی کڕیاران که‌مبووه‌ته‌وه.
خاوبوونه‌وه‌ی ئابوری، به گشتی به‌وه پێناسه ده‌کرێت که گه‌شه‌ی ئابوری بۆ دوو چاره‌کی یه‌ک له دوای یه‌ک نه‌رێنی بێت .
شکست‌هێنانی گه‌شه‌ی ئابوری بازنه‌ی یورۆ بووه مه‌سه‌له‌ی مشتومڕی سیاسی گه‌رم له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه رۆڵێکی مه‌زنی هه‌بوو له سه‌رکه‌وتنی فڕانسوا ئۆلاندی سه‌رۆکی نوێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌وه ناوبراو داوای سه‌نگخستنی زیاتر له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری له ئه‌وروپادا ده‌کات.