Accessibility links

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر کەمکردنەوەی نرخی گاز ڕێکدەکەون


وتەبێژێکی کۆماری چیک دەڵێت وەزیرانی وزەی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی نرخی گاز.
ڕێککەوتنەکە دوابەدوای چەند هەفتەیەک دێت لە گفتوگۆکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە و بۆچوونی وڵاتانی یەکێتییەکە سەبارەت بە بابەتەکە جیاواز بوو. ئەمەش لە کاتێکدا کە ئەوروپا هەوڵ دەدات کۆنتڕۆڵی قەیرانی وزە بکات.

کۆماری چیک خولی ئەمجارەی سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپای بە دەستەوەیە و سەرۆکایەتی گفتوگۆکانی دەکرد.

سێ بەرپرسی یەکێتی ئەوروپا وتیان ئەڵمانیا کە دوودڵ بووە سەبارەت بە کەمکردنەوەی نرخی گاز، ڕۆژی دووشەممە لە بەرژەوەندی ڕێککەوتنەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی نرخی گاز دەنگیداوە، سەرەڕای ئەوەی نیگەرانی هەبووە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی سیاسەتەکە لەسەر توانای ئەوروپا بۆ ڕاکێشانی دابینکردنی گاز لە بازاڕەکانی جیهاندا.

دوودڵی ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە لەسەر کەمکردنەوەی نرخی گاز دڵنیاییەکە لەسەر ئەوەی ئەگەر سیاسەتەکە دەرەنجامی نەرێنی هەبێت ئەوا دەکرێت سیاسەتەکە هەڵبوەشێندرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG