Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا جەنگی ساردی لەگەڵ چیندا ناوێت


وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ
وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ

وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ ڕایگەیاند دڵنیایی داوەتە وەزیری دەرەوەی چین لەسەر ئەوەی یەکێتیەکە " جەنگی ساردی " لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ناوێت، ئەمەش دوای ئەوەی پەکین بە تۆمەتی چەواشەکاری لە بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا تۆمەتبارکرا.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت چین و ڕوسیا هەوڵیانداوە دیموکراسی لە ئەوروپادا لەناوببەن و لەمیانەی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا لەڕێی هەڵمەتە چەواشەکارییەکانیانەوە هەوڵیانداوە زیان بە پێگەی ئەوروپا بگەیەنن.

وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ وتی لە پەیوەندییەکەیدا دڵنیایی داوەتە وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی لەسەر ئەوەی " یەکێتی ئەوروپا نایەوێت هیچ شتێک لەگەڵ چیندا دەست پێبکات."

بۆڕێڵ وتی " وتم نیگەران مەبە یەکێتی ئەوروپا هیچ جۆرە جەنگێکی ساردی لەگەڵ چیندا هەڵناگیرسێنێت."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG