Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا: پێویستە لەسەر فەیسبووک و تویتەر پابەندی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا بن


یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند هەردوو کۆمپانیای فەیسبووک و تویتەر ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە ئەگەر پەیڕەوی یاساکانی ئەوروپا بن هەتاکو کۆتایی ئەمساڵ، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوەکانی یەکێتییەکە هەڵمەتێکیان دەست پێکردووە دژی فەیسبووک و تویتەر بەهۆی ترسیان لە بابەتی تایبەتییەوە.

نوێنەرایەتی ئەوروپا وتی حەوت مانگ تێپەریوە لەو کاتەوەی کە داوا لە فەیسبووک و تویتەر کراوە مەرجەکانیان بۆ بەکار‌هێنەران دەستکاری بکەن و بەشێوەیەکی لێبکەن کە بگونجێت لەگەڵ یاساکانی یەکێتی ئەوروپادا، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشانەیان چارەسەر نەکردووە.

نوێنەری دادی ئەوروپا ڤێرا یۆرۆڤا وتی ماڵپەڕی ئێر بی ئێن بی بە پێچەوانەی فەیسبووک و تویتەرەوە دوای سێ مانگ لە ئاگادارکردنەوەی گۆڕانکاری پێویستی کردووە لە ماڵپەڕەکەدا کە لەگەڵ یاساکانی یەکێتی ئەوروپادا دەگونجێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەگەر پێشڕەوییەک نەبینین ئەوا سزاکان دێن، ئەوە زۆر ڕوونە. ناتوانین تا هەتایە گفتوگۆ بکەین، پێوستمانە ئەنجامەکان ببینین."

وتەبێژی نوێنەرایەتییەکە وتیشی تویتەریش دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ گۆڕانکاری پێویست بکات.

کۆمپانیای فەیسبووک دەڵێت هەندێک گۆڕانکاری ئەنجامداوە و بەردەوام دەبێت لە هاریکارییەکان لەگەڵ بەرپرساندا.

فەیسبووک لە بەیاننامەیەکدا وتی " مەرجەکانی خزمەتگوزاریمان لە مانگی پێنجدا نوێ کردەوە و دەستکارییەکی زۆرمان کردووە بەپێی ئەو پێشنیارانەی کە تۆڕی هاریکاری بۆ پاراستنی یەکێتییەکە پێشنیاری کردووە."

وتیشی " مەرجەکانمان ئێستا زۆر ڕوونترن سەبارەت بەوەی چی ڕێگە پێدراوە و چی ڕێگە پێدراو نیە لە فەیسبووکدا، بژاردەکانیش لەبەردەم خەڵکدان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG