ئەنجومەنی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتنێکی پەسەند کرد کە هەفتەی ڕابردوو ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا پێی گەیشتن بۆ زیادکردنی پشتیوانییەکانی یەکێتییەکە بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، ئەنجومەنەکە وتی 5 ملیار دۆلار وەکو یارمەتییەک بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا پەسەند کراوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ وتی " بەو پارەیە، ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا لە بەرگریکردن لە خۆی دژی جەنگە دوژمنکارییەکەی ڕووسیا."
ئەنجومەنەکە وتی یەکێتی ئەوروپا ئەو پارەیە بەکاردەهێنێت بۆ کڕینی کەلوپەلی سەربازیی کوشندە و ناکوشندەش، هەروها بۆ دابینکردنی مەشقیش.
هەفتەی ڕابردوو باڵیۆزەکانی 27 وڵاتە ئەندامەکەی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتنەکەیان پەسەند کرد و 5 ملیار یۆرۆی دیکەشییان زیاد کرد بۆ پشتیوانیکردن لە سوپای ئۆکرانیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز